06/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لێرە پشووى فەرمى ڕاگەيەندرا
وته‌به‌ێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای شارباژێڕ رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه بڕێرماندا ئه‌مڕۆ بكه‌ین به پشوی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سنوری قه‌زای شارباژێڕ.
راوێژ عه‌تا، وته‌به‌ێژی به‌ڕێوه‌به‌رێتی قه‌زای شارباژێڕ بە بزاڤ پرێسى راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه بڕێرماندا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ٦ی كانونی یهكهمی٢٠١٥، بكه‌ین به پشوی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سنوری قه‌زای شارباژێڕ.
وتیشی: "به‌فرێكی زۆر له ناوچه‌كه‌مان باریوه بۆیه ئه‌و بڕیاره‌مان ده‌ركردووه.
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه لهكاتژمێر٥:٠٠ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به‌فر بارین له شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی چوارده‌وری ده‌ستی پێكردووه.