حكومەت لەكۆبوونەوەدايە بۆ بڕياردان لەسەر پشووى سبەى
06/12/2015 نوسەر: bzavpress

حكومەت لەكۆبوونەوەدايە بۆ بڕياردان لەسەر پشووى سبەى


دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردوە، هەندێك لە ناوەندەكانی خوێندن دەوامی تێدا ڕاگیراوە، وتەبێژی پارێزگای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی تایبەت لە دیوانی پارێزگا لە كۆبوونەوەدان لەمەڕ بڕیاردان لەسەر پشوی سبەینێ‌.

هونەر تۆفیق ؛سكرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی كەش و هەواوە پەروەردە بڕیاری داخستنی هەندێك ناوەندی خوێندنی لەناو شارەكان و دەرەوەی شارەكان داوە.

 وتیشی: "لە ئێستادا پارێزگار لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی تایبەت بە كارەساتە سروشتیەكانی وەك كەشناسی و بەرگری شارستانی و تەندروستی و شارەوانی لە كۆبوونەوەدان لەمەڕ بڕیاردان لەسەر پشووی ڕۆژانی داهاتوو".

ڕاشیگەیاند، لەداوی كۆبوونەوەكە بڕیاری ڕاگەیاندنی پشووی سبەینێ و ڕۆژانی داهاتوو دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێمی كوردستان بەفرێكی زۆر باریوە بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست بووە، لە نێو شارەكانیش بەڕیژەیەكی بەرچاو بەفر باریوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێم سبەینێ‌ بەهۆی سایەقەوە "شەختە" دەبێت.