بزاڤ پرێس ژمارەی‌ بەڕێوبەرە گشتیەكانی‌ هەڵەبجە كە دابەشكراون بەسەر حزبە سیاسیەكان بڵاودەكاتەوە
06/12/2015 نوسەر: bzavpress

بزاڤ پرێس ژمارەی‌ بەڕێوبەرە گشتیەكانی‌ هەڵەبجە كە دابەشكراون بەسەر حزبە سیاسیەكان بڵاودەكاتەوە


ئەمڕۆ یەك شەممە حزبە سیاسیەكانی‌ هەڵەبجە لەبارەگای‌ مەكۆی‌ گۆڕان بۆ دابەشكردنی‌ بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی‌ هەڵەبجە كۆبوونەوە.

ئەحمەد قەدەفەری‌، جێگری‌ لێپرسراوی‌ مەڵبەندی‌ شارەزووری‌ یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بە بزاڤ پرێسی‌ ڕاگەیاند: ژمارەی‌ بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكان سیانزە بەڕێوبەرایەتییە و بە پێی‌ دەنگی‌ دەنگدەران دابەش كراون.

وتیشی‌: ناوی‌ بەڕێوبەرایەتیەكان ئاشكرا ناكەین تاوەكو لەگەڵ ئەو حزبانەی‌ كە ناڕازین دادەنیشین و هەروەها هەر گۆڕانكارییەك هەبێت تیایدا بكرێت.

بەپێی‌ زانیارییەكانی‌ بزاڤ پرێس، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەكانی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە سیانزە بەڕێوبەرایەتییە و دابەشكردنیشیان بەم شێوەیە:

یەكێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان سێ بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی‌ بەردەكەوێت.

بزووتنەوەی‌ گۆڕان سێ بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی‌ بەردەكەوێت.

لیستی‌ خزمەت (یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌،كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌) چوار بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی‌ بەردەكەوێت.

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دوو بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی‌ بەردەكەوێت.

بزووتنەوەی‌ ئیسلامی‌ كوردستان یەك بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی‌ بەردەكەوێت.