06/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە هەڵەبجەش سبەی پشوو دەبێت
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند بەهۆی بارینی بەفرەوە و دابەزینی پلەكانی گەرما سبەی لە هەڵەبجە لەسەرجەم دامودەزگاكانی سنورەكە پشوو دەبێت جگە لە دەزگا خزمەت گوزرییەكان.
عەبدوڵا نەوڕۆڵی، پارێزگاری هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و بارینی بەفرەوە سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی دەبێت.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی ئاشكراكرد: بڕیارەكە دەزگا خزمەتگوزارییەكان و تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر ناگرێتەوە بۆیە دەبێت ئەوان بەردەوام لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر ئەگەرێك و لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بن.