به‌هۆی بارینی به‌فرو و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه له سنووری پارێزگای سلێمانی، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، سبه‌ینێی كرد به‌پشووی فه‌رمی.
ئەنجومەنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆ لە هەر دوو كەمپی یەكی قەرەداغ و كەمپی دووی زانكۆ لە بناری گۆیژە دەكاتەوە، كە سبەی دوو شەممە 7/12/2015 بەهۆی بارودۆخی كەش و هەواوە لە زانكۆكی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دەكرێتە پشووی فەرمی.
دكتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید، سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رایگەیاند:" له دوای دیراسەكردنی بارودۆخی كەش و هەوای شاری سلێمانی و دەوروبەری لە لایەن ئەنجومەنی زانكۆوە، بڕیاردرا كە سبەی بكرێتە پشووی فەرمی لە زانكۆكەمان بە مەبەستی پاراستنی گیانی مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەرانی زانكۆ لە هەر روداوێكی نەخوازراو.