08/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێنجشه‌ممه له‌م پارێزگایه پشووی فه‌رمییه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، زوهێر جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بڕیاریداوه، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌بۆنه‌ی یادی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، بكاته پشووی فه‌رمی.
جبوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا، به‌بۆنه‌ی یادی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بكاته پشووی فه‌رمی"، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریی و ته‌ندروستییه‌كان، پشووه‌كه بیانگرێته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف: "پارێزگاكه‌یان ته‌واوی رێوشوێنی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریی له‌پێناو پێشوازی له زیاره‌تكاران بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌و بۆنه‌یه، گرتووه‌ته‌به‌ر".
له 28ی مانگی سه‌فه‌ری هه‌موو ساڵێك، ژماره‌یه‌كی زۆر له مسوڵمانان بۆ یادكردنه‌وه‌ی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، سه‌ردانی پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.