28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
م, كرێكار: دوا له هاولاَتیان دهكات بایکۆتی هەڵبژاردنەكان بكهن
مامۆستا کرێکار سەبارەت بەهەڵژاردنەکانی کوردستان
بسم اللە الرحمن الرحيم
الحمدللە والصلاة والسلام علی رسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن والاە
بیرخستنەوەی 9
((وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ))
کوردو دۆستانی لە هەموو شوێنێك زۆر دڵخۆش بوون بە دروست بوونی پەرلەمان و حکومەتی کوردستان دەیان پرۆژەی حيزبە کوردستانییەکانی تر وەستێنراو چاوپۆشی لە دەیان هەڵەی چارەنوسازی پارتی و یەکێتی کرا لە بەر خاتری سەرکەوتنی یەکەمین هەنگاوی ئیدارەی کوردی.
گەلی ئێمەش لە باشوری کوردستان سەبری تولانی بیست ساڵەی گرت، بەڵام بە داخەوە هیواو ئومێدەکانی زیندە بەچاڵ بوون ، پەرلەمانی کوردستان بووە دیوەخانی بێ ئیشی ، حکومەتی هەرێميش بە هەموو پۆستەکانییەوە قۆناغی گەندەڵيیان هێنا، تا کوردستانیان گەیاندە ئاستی سیرالوێن و سۆماڵ . ئێستاش سیاسەت بازانێكی دۆڕاوی نەخوێندەواری لا کۆڵانی بە ئومێدی پارە پەیداکردن بەتەمای خۆ کاندیدکردنن بۆ پەرلەمانی کوردستان .
پێم باشە هەموو کوردێكی خاوەن ویژدانی زیندوو بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنەی داهاتوو بکات ، بەڵکو ئەم بایکۆتکردنە هەندێك گەندەڵيست فڕێداتە زبڵدانی مێژووەوە، هەروەکو گەندەڵيستە عەلەمانییەکانی تورکیا و میسرو تونس ، وەلەهەمان کاتیشدا بایکۆتکردنەکەتان ببێتە ( زلـــلەی میهرەبانی) بۆ لایەنە ئیسلامییەکان تا بە خۆياندا بچنەوەو لە جیاتی ریابازی و خۆ بادان و پارە سەریەكنان، لایەك بکەنەوە بە لای حاکمییەتی شەرع و قورئانە سوتاوەکەمان و مافی پێشێلکراوی زیندانییە بێ نازەکانمان و جەماوەری گەلە مەحرومەکەمان.
دوبارە داواتان لێدەکەمەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن
خوای گەورەش ئەفەرموێت
((وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۖ إِنَّ اللَّـهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ))
کرێکار
زیندانی کۆنگسڤینگەر
28.8.2013 بەرامبەر 21 شوال 1434