08/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێك به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ ئافره‌تێك به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:" ئافره‌تێك به‌ناوی (هه‌یفا محه‌مه‌د والی) ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌هۆی ئامێری جل شۆرینه‌وه‌و لێدانی ته‌زوی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ست داوه".
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "ناوبراو ئاواره‌ی سوریایه‌و له‌گوندی (مامزاوه)ی هه‌ولێر داده‌نیشێت، له‌ئێستاشدا پۆلیسی هه‌ولێر سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه".