09/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر.. رێگرەكانی گومرگ دەستگیر كران
ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، چوار رێگریان دەستگیر كرد كە چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، چوار رێگریان قۆڵبەست كردووە كە لە چەندین تاوانی جۆراوجۆرەوە تێوە گلاون.
بە وتەی نەقیب هۆگر، تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی (م.د.م)، (ع.ب) و (ك.ا) و (ا.ن)، دوای دەستگیركردنیان دانیان بەوەدا نا كە لەسەر ڕێگای گومرگی سەوزە و میوە ڕێگریكردن لە خەڵك كردووە و، هەروەها ماتۆڕسكیل و دەمانچە و بڕێكی زۆر پارەیان دزیوە.
دەشڵێت، دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە یاسای سزادان.