دوو كرێكار بوونە قوربانی
09/12/2015 نوسەر: bzavpress

دوو كرێكار بوونە قوربانی


لە گەڕەكی ۹۲ لەسەر رێگای هەولێر – كەركووك، دوو هاووڵاتی كە كارپێكەری تاوەرێكی بیناسازی بوون، لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی تاوەرەكە گیانیان لە دەست دا.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، لە رووداوێكی تاوەركەوتنەوەدا لە گەڕەكی ۹۲ لەسەر رێگای هەولێر – كەركووك، دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی (سالا ر محەممەد باییز) و (عیماد ئازاد حوسێن) گیانیان لە دەست دا كە كارپێكەری تاوەرەكە بوون.
نەقیب هۆگر ڕوونیشی دەكاتەوە، هەردوو قوربانییەكە خەڵكی شاری هەولێرن.