هاووڵاتییەك كە دانیشتووی گوندی مامەڕۆی سەر بە ناحیەی كەورگۆسكە لە هەولێر، بە ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕا و گیانی لە دەست دا.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتییەك بە ناوی دڵشاد رەشاد محەممەد دانیشتووی گوندی مامەڕۆی سەر بە ناحیەی كەورگۆسك لە هەولێر،بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ستەیشن وەرگەڕا و گیانی لە دەست دا.