15/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شوفێرێك گیانی لە دەست دا
شوفێرێكی تانكەر كە خەڵكی ئورفای توركیایە، لە وێستگەی خورمەڵە جەڵتەی دڵ لێی دا و گیانی لە دەست دا.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، شوفێرێكی تانكەر كە خەڵكی ئورفای توركیایە، بە ناوی (ئەحمەد محەممەد ئەحمەد) لەدایكبووی 1963، لە وێستگەی خورمەڵە جەڵتەی دڵ لێی دا.
نەقب هۆگر ڕوونیشی كردەوە، هێزەكانی پۆلیس گەیاندیانە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانی لە دەست دا.