یۆنانییەك لە هەولێر گیانی لە دەست دا
16/12/2015 نوسەر: bzavpress

یۆنانییەك لە هەولێر گیانی لە دەست دا


 ئەمڕۆ چوارشەممە، كەسێكی یۆنانی بە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و تەنگەنەفەسییەوە، لە نەخۆشخانەی "پار" لە هەولێر، دڵی ڕاوەستا و گیانی لە دەست دا.

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر (٧)ـی بەیانی، پۆلیسی هەولێر لە بوونی رووداوێكی مردن لە نەخۆشخانەی "پار" ئاگادار كرانەوە.
نەقیب هۆگر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دوای لێكۆڵینەوەی پێویست، دەركەوت كە هاووڵاتییەك بە ناوی (نیوكلیس خریستودولو) لەدایكبووی (١٩٥٣)، كە بە رەگەز یۆنانییە، بە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و تەنگەنەفەسییەوە، دڵی ڕاوەستاوە و گیانی لە دەست داوە.