گرتووخانەی هەولێر كتێبخانە بۆ زیندانیان دەكاتەوە
16/12/2015 نوسەر: bzavpress

گرتووخانەی هەولێر كتێبخانە بۆ زیندانیان دەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گرتووخانەی هەولێر، كتێبخانەیەكی بۆ زیندانیان كردووەتەوە و داواش دەكەن دەزگاكانی چاپ و وەشاندن لەو پڕۆژەیەدا هاوكاریان بن.

ڕائید خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری گرتووخانەی هەولێر ئاشكرای كرد، بە هاوكاری لەگەڵ چەند دەزگایەكی میدیایی و وەشاندنی پەرتووكدا، كتێبخانەیەكیان بۆ زیندانیان كردووەتەوە.
ڕائید خەسرۆ ڕوونیشی دەكاتەوە، كتێبخانەكەیان 550 كتێبی لە خۆ گرتووە كە لە زۆربەی بوارەكانی وەك، كۆمەڵناسی، دەروونناسی و بوارەكانی دیكەی تایبەت بە چاكسازیی كۆمەڵایەتی و تاكەكەسی پێك دێن.
خۆشناو داواش دەكات، دەزگاكانی چاپ و وەشاندن لەو پڕۆژەیەدا هاوكاریان بن تا هەم زیندانیان سوودمەند بن و، هەم پڕۆژەكەیشیان لە سەرجەم گرتووخانەكانی كوردستاندا بكرێتە كولتوور.