مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو
17/12/2015 نوسەر: bzavpress

مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو


ئه‌مڕۆ 17ی كانونی یه‌كه‌می 2015، له‌ رۆژی جیهانی ئاڵای كوردستاندا له‌ قه‌زای شاره‌زوور زنجیره‌یه‌ك چالاكی به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامدراو ئاماده‌بوان به‌ جلی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه‌ یاده‌كه‌یان كرده‌وه‌ .

به‌ ئاماده‌بوونی قوتابیان و مامۆستایانی  ئامادەیی شەهید دانای کوڕان رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجامدراو چه‌ندین وتارو خوێندرانه‌وه‌ كه‌ گوزارشتیان له‌ پیرۆزی ئه‌م یاده‌ ده‌كرده‌وه‌ .

به‌ بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی ١٧ی كانونی یه‌كه‌می 2015، هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوه‌.