17/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئینتەرپۆل و ئەمریکا تۆمهتهکانی دژبه گولهن ڕهتدهکهنهوه
ئینتەرپۆل و ئەمریکا تۆمەتەکانی دژی زانای موسڵمان فەتحوڵڵا گولەن کە ئێستا نیشتەجێی ئەمریکایە ڕەتدەکەنەوە
بە پێی زانیارییەکان ئینتەرپۆڵ دووبارە داواکاری ئاگادارکردنەوەی سوری دەوڵەتی تورکیای دژ بە فەتحوڵڵا گولەن، کە زانایەکی موسڵمانە و نیشتەجێی ئەمریکایە، ڕەتکردووەتەوە. هۆکاری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکە لە لایەن ئینتەرپۆڵەوە گەڕێنراوەتەوە بۆ ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەک نیە کە بیسەلمێنێت گولەن تاوانێکی ئەنجام داوە، وە هۆکاری داواکاردنەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ پشێوییە سیاسی و ناکۆکییەکانی ناوخۆی تورکیا.
دەسەڵاتدارانی تورکیا گولەن بەوە تاوانبار دەکەن کە سە بە "پێکهاتەی هاوتەریب –پارالێل-"ە، کە ڕێکخراوێکی نا یاساییە بە گوێرەی دەسەڵاتدارانی تورکیا.
تێرمی "پێکهاتەی هاوتەریب" لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆگانەوە داهێنراوە وەک ئاماژەیەک بۆ شوێنکەوتووانی بزوتنەوەی گولەن، کە بە بزوتنەوەی خزمەتیش ناسراوە، کە دەستپێشخەرییکەی کۆمەڵایەتی ڕەگداکووتاوە و سەرچاوەی ئیلهامیشی بیر و ڕاکانی گولەنە.
ئینتەرپۆڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕونی کردۆتەوە کە ئەوان "پێکهاتەی هاوتەریب" وەک ڕێکخراوێکی نایاسایی یاخود تیرۆریست ناناسن. بە دەربڕینێکی تر تۆمەتەکانی دژی گولەن هەڵبەستراون و پەیوەندییان بە چالاکییەکانی ئەوەوە هەیە. داواکارییەکەی تورکیا بە بەشێک لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبینرێت بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەکە بەهۆی مەوقیفی بزوتنەوەکەوە دژی سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا. هەر بەم هۆیەشەوە تا ئێستا چەند جارێک دەسەڵاتدارانی ئەمریکا داواکاری ڕادەستکرنەوەی گولەنیان ڕەتکردۆتەوە.
د.ع