سه‌رکرده‌ی حزبێکی تر پشتگیری ماكوان كه‌ریم ده‌ك
17/12/2015 نوسەر: bzavpress

سه‌رکرده‌ی حزبێکی تر پشتگیری ماكوان كه‌ریم ده‌ك

سه‌رکرده‌ی حزبێکی تری کوردستان پشتگیری ماكوان كه‌ریمی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزاڤ ده‌كات.
هاوشێوه‌ی دوو سه‌رۆک حزبه‌که‌ی تر، شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، پشتگیری ماكوان كه‌ریمی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزاڤ ده‌كات و داوا ده‌کات ناوبراو ئازاد بکرێت.
شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز جگه‌له‌ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستگیرکردنی ماکوان که‌ریم، داوای کرد هه‌رجی زووه ناوبراو ئازاد بکرێت.
پێشتر محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پشتگیری ماكوان كه‌ریمیان کردو ئاماده‌ی خۆیان بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ ئازادبوونی ناوبراو ده‌ربڕی.
د.ع