19/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لەسەر دۆسیەی نەوتی هەڵەبجە، هۆشداری دەدرێتە پارێزگار
گرووپی شەقامی هەڵەبجە لهبارهی دۆسیهی دابهشكردنی نهوت لهو پارێزگایه هۆشداری دهدهنە پارێزگاری سلێمانی ، و لەلایەن سهرۆكی لیژنهی سامانه سروشتیهكانەوە سكاڵا لهسهر پارێزگاری سلێمانی تۆمار كراوه .
درهو مههدی، ئهندامی گروپی شهقامی ههڵهبجه بە بزاڤ پرێسی ڕاگهیاند: دۆسیەی دواکەوتنی هاتنی بەشە سوتەمەنی بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆمان دەرکەوێت کە کۆمەڵێک شۆفێری تەنکەرە نەوت، کە ساڵانی پێشووش لە وێستگەی سوتەمەنی عەربەت بەشە سوتەمەنییان بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەگواستەوە، ئێستا بوونەتە ڕێگر.
وتیشی: هاتنی نەوتی هاوڵاتیانی هەڵەبجە وەک بۆمان ڕوون بۆتەوە، ئێستا ئەو شۆفێرانە بەبیانوی ئەوەی کە بەشە سوتەمەنیەکەی هاوڵاتیان ماڵ بەماڵ دابەش نەکەن ئێستا بونەتە ڕێگر لەبەردەم کۆمەڵێک شۆفێری تەنکەرە نهوتی دانیشتووی هەڵەبجە کە بەڵێن نامەیان پڕکردۆتەوە بەشە سوتەمەنیەکە ماڵ بەماڵ دابەش بکەن کە ئەمەش لە سودی هاوڵاتیانە و بێزار نابن بەدەست نەوت وەرگرتنەوە.
ڕاشیگەیاند: بەداخەوە لە ئێستادا پارێزگاری سلێمانی و لایەنی بەرپرس لە ئاست ئەم هەڵویستەی ئەو شۆفێری تەنکەری نەوتانەی وێستگەی سوتەمەنی عەربەت بێ دەنگن و هەر لیژنەی بۆ پێک دەهێنن و پاشان هەڵی دەوەشێننەوە و دیسان کارەکتەری لیژنەکان دەگۆڕن بەپێی زانیاریەکانمان.
درەو مەهدی، ئەوەشی ئاشکراکرد: هەر بۆیە ئێمە وەک گروپی شەقامی هەڵەبجە گەر ئەم کێشەیەمان بۆ چارەسەر نەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەموو ڕێگا یاسای و مەدەنیەکان لەدژی ئەم کۆمەڵە شۆفێرە چاو قایم و پشت ئەستورە ولایەنی بەرپرس و پاریزگاری سلێمانی دەگرینە بەر .
بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ پرێس، تاوەکو ئێستا سووتەمەنی بۆ پارێزگای هەڵەبجه و ناوچە شاخاوییەکانی دابین نەکراوە، دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکانیش دەڵێن بەهۆی دابەشنەکردنی نەوتەوە ناچارین سۆبای دار بەکاربهێنینەوە بۆگەرمکردنەوەی ماڵەکانمان.
بزاڤ پەیوەندی کرد بە غالیب محەمەد سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە ئەنجووومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.