19/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوا زانیارییەکان لەسەر تەقینەوەکەی ئەمشەوی هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند هاووڵاتیانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ڕووداوه تیرۆرستى نه‌بووه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نییه.
عەبدوڵا محەمەد پارێزگاری هەڵەبجە بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وت بۆمبێكى ده‌نگى بووه و هیچ زیانێكى گیانى و ماددیى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش درێژه‌ى هه‌یه.
ڕاشیگەیاند: لێره‌وه هاووڵاتیانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ڕووداوه تیرۆرستى نه‌بووه‌و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و هاوڵاتیانی نیه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مشه‌و ۱۹-۱۲-۲۰۱٥ له‌به‌رده‌م هۆتێل هه‌ڵه‌بجه بۆمبێك ته‌قییه‌وه ده‌ست به‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌شتنه شوێنى ڕووداوه‌كه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كرد.