20/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر..هونەرمەندێک خۆی دەکوژێت
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هاوڵاتیه‌ك هه‌وڵی خۆكوشتنیدا ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2015 هاوڵاتیه‌ك هه‌وڵی خۆكوشتنیدا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20ی كانونی یه‌كه‌می 2015 كاتژمێر (12:12) خوله‌كی نیوه‌ڕۆ له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد".
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: "هاوڵاتیه‌كه ناوی (فه‌رهه‌نگ یوسف شه‌وكه‌ت) ته‌مه‌نی 39 ساڵه".
پۆلیسی هه‌ولێر باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات: "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه ئه‌ویش بۆ راست و دروستی رووداوه‌كه‌و به وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی گوایه (فه‌رهه‌نگ) نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه".
فه‌رهه‌نگ، یه‌كێك له باشترین ساز ژه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو، ناوبراو خێزانداربووه‌و خاوه‌نی پێنج منداڵ بوو، به‌وته‌ی هاوڕێكانیشی پێش خۆكوشتنی باری ده‌روونی ناجێگیربووه.