20/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژنامه‌نوسێك داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی دوو په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌كات
ڕۆژنامه‌نووس به‌ختیار سه‌عید له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یس بووك داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و پارتی (گۆران ئازاد و فرسه‌ت سۆفی) ده‌كات .
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و قوڵ بوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان هه‌تاوه‌كو ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی هه‌ر دوو په‌رله‌مانتار ، به‌ختیار سه‌عید داوایه‌ك و چه‌ند خاڵێك ده‌خاته به‌ر دیدی هه‌موان كه به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌یه :
گۆران ئازاد و فرسه‌ت سۆفی
دوای سلاو
تكایه واز له پرۆژه‌كه‌تان بهینن
به‌س ئه‌و نهینیهمان بۆ ئاشكرا بكه‌ن
كه بزانین بۆچی حكومه‌تی هه‌ریم 18 ملیار دۆلار قه‌رزداره..؟!
له كاتێكدا به 3 مانگ جارێك بگره زیاتر مووچه‌ی ده‌دریت
له‌كاتێكدا خۆراك له به‌غداده‌وه به خۆرایی ده‌دریته هاولاتیان
له‌كاتیكدا گه‌نم به پاره‌ی به‌غدا دهكردریت
له‌كاتیكدا ده‌رمان عه‌بادی دهینریت
له كاتیكدا شه‌وانه هه‌زاران تانكه‌ر نه‌وت ده فرۆشیریت
له‌كاتیكدا هیچ مهوادیك به خۆرای نادریته هاولاتیان
له‌كاتیكدا هه‌رچی ده‌زگایه هه‌یه پاره‌ی و داهاتی باشی هه‌یه به كامیرای هاتۆچۆوه
به داهاتی گومرگه‌كانه‌وه
یه‌ك مناله هه‌ژارو پیشمه‌رگه‌و شه‌هید جگه له مووچه هیان پی نه‌دراوه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ڤ
به‌س تیمانگهیننه نیچیره‌ڤان بارزانی و قوبادی جیگری له چیدا قه‌رزیان كردووه؟!
كار وابروات ده‌بیت هه‌موومان به ولاتانی كه‌نداو بفرۆشن تا قه‌رزه نادیاره‌كان بده‌نه‌وه...
ئه‌م ده‌سته‌لاته ته‌نها بۆ ئاشبه‌تال باشتره
قوربه‌سه‌ر خه‌لكی هه‌ریم
سویند به‌خوا سالی 2016 ده‌بیت له‌سه‌دا 90 ئه‌م هه‌ریمه ژه‌می نان خواردن بكاته یه‌ك ژه‌م و دوو ژه‌می نانی ووشك
واز له‌و پرۆژه‌یه بهینن
خه‌لك چه‌واشه مه‌كه‌ن
ته‌نها ڤال بۆ 18 ملیار دۆلار قه‌رزه‌كه بگرنه‌وه
دوباره ریز.....تكایه..تكایه
به‌ختیار سه‌عید
هه‌ولیر