21/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزگاری سلێمانی:کێشەی گواستنەوەی نەوت بۆ هەڵەبجە چارەسەر دەکرێت
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2015 له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ دیراسه‌كردن و دانانی میكانیزمێكی پێویست به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سپی بوَ هاولاَتیانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌نێوان شۆفێرانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا دروست ببوو له‌مڕۆوه پڕۆسه‌كه ده‌ست به جێبه‌جێ كردن ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه، تێیدا هاتووه: "دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی شه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌می 2015 له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌ك پێكهێندرا بۆ دیراسه‌كردن و دانانی میكانیزمێكی پێویست به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سپی بۆ هاولاَتیانی هه‌ڵه‌بجه كه له‌نێوان شۆفێرانی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا دروست بووبوو".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20-12-2015 لیژنه‌كه كۆبوه‌وه كه پێشنیاری گونجاویان خسته‌ڕوو بوَ چاره‌سه‌ركردنی گواستنه‌وه‌ی بڕه نه‌وتی سپی".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه: "له 21-12-2015 پڕۆسه‌كه ده‌ست به جێبه‌جێ كردن ده‌كرێت و به‌پێی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه لیژنه‌كه له‌سه‌ری رێكه‌وتن".