ئەبو بەکر هەڵەدنی : قەیرانەكان تاوەكو هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەردەوام بێت عەیبەیەكی گەورەیە
21/12/2015 نوسەر: bzavpress

ئەبو بەکر هەڵەدنی : قەیرانەكان تاوەكو هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەردەوام بێت عەیبەیەكی گەورەیە


لەبارەی دۆخی ئیستای هەرێمەوە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان دەلێت :گەر دۆخەكە تاوەكو هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەردەوام بێت عەیبەیەكی گەورەیە خەتەرێكی گەورە بەسەر هەرێم دێت ،،،،
لەوبارەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند"دۆخی ئێستای هەرێم بەبن بەست گەیشتوە لەبارەی قەیرانەكانی ناوخۆو پرۆسەی دیموكراسی و دامودەزگا شەرعیەكان ، بۆیە گەر تا هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەردەوام بێت عەیبەیەكی گەورەیە و خەتەرێكی گەورە ڕوو لە كوردستان دەكات".
هەڵەدنی وتیشی"ئیستا پەڕلەمان كارەكانی وەستێنراوە بۆ یاسادانان و چاودێری ، ئەم دۆخە لەقازنجی هیچ لایەنێك نیەو دەبێت حزبە سیاسیەكان خەمخۆرێكی جدی بن".
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەوڵ لە ئارادایە و ئیستا حزبە سیاسیەكان دیراسەی هەڵویست و بۆچونەكانی خۆیان دەكەن".