له هه‌وڵێكی دیكه‌ی خۆیدا، كۆمپانیای ئێڵ جی ئهلیكترۆكنیكس تازه‌ترین ته‌كنۆلۆژیای له بواری مۆبایلدا له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستاندا نمایش كرد.
مۆبایلی V10 به توانای به‌رزی له رووی ته‌كنۆلۆژیادا خۆی نیشان ده‌دات و زۆر شیاوه بۆ به‌كارهێنه‌رانی و هه‌وادارانی ئه‌و كۆمپانیایه.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگانه‌ی ئه‌و مۆبایله ئه‌وه‌یه كه له رووی پێشه‌وه‌یدا دوو كامێرای له خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها له رووی دیزاندا زۆر به‌رچاوه و له پۆڵا دروستكراوه و دژی ژه‌نگه و رووكه‌شه‌كه‌ی له سیلیكۆنی به‌هێز دروستكراوه و له تاقیكردنه‌وه‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌روه‌ك ئێڵ جی به‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه كه له پێشه‌نگی كۆمپانیاكانی ئه‌لیكترۆنیدا دێت، ئه‌و مۆبایله‌ی وا دروستكردووه كه له پێشه‌وه دوو شاشه له‌خۆ بگرێت به قه‌باره‌ی 5.7 بۆصه له جۆری "Quad-HD IPS Quantum" كه شاشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی دیكه نیشان ده‌دات كه هه‌میشه له كاركردندا بێت به بێئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌ر پاتریی مۆبایله‌كه، شاشه‌ی دووه‌میش زانیارییه‌كان نمایش ده‌كات وه‌ك زه‌نگ و كورتكراوه‌كان و كات و رێككه‌وت و ئاستی شه‌حنی مۆبایل و چێژوه‌رگرتن له یاریكردن و ته‌ماشاكردنی فیلم یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه.
هه‌رچی ده‌رباره ی دوو كامێراكه‌ی پێشه‌وه‌یه، ئێڵ جی له مۆبایلی V10 زیادی كردووه به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن له گۆشه جیاجیاكاندا به هاوێنه‌یه‌كی گه‌وره و قورس‌تر له پێشوو. V10 هاوێنه‌كه‌ی به دیقه‌تی 5 مێگاپێكسڵ داناوه و له توانایدایه وێنه‌ی سێڵفی بگرێت به گۆشه‌ی 80 پله یان به گۆشه‌ی 120 پله و ده‌تواندرێت هه‌رسێ كامێرا له یه‌ك كاتدا به‌كار بهێندرێت له‌و كاته‌دا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ باشترین وێنه‌یان تێدا هه‌ڵبژێرێت.
به‌و بۆنه‌یه سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئێڵ جی بۆ په‌یوه‌ندییه گه‌ڕۆكه‌كان "جۆنۆ چوو‌و" رای گه‌یاند: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مۆبایلی V10 مان دیزاین كرد بۆئه‌وه‌ی له ریزی پێشه‌وه‌ی كێبڕكێكانی جیهاندا بێت و بۆئه‌وه‌ی حه‌زی به‌كارهێنه‌رانی ئێڵ جی تێر بكه‌ین و له ماندووبووندا رزگاریان بكه‌ین به تایبه‌تی له كاتی گه‌شتكردندا".
مۆبایلی V10 به سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆید 5.1.1 كار ده‌كات و كێشی 192 گرامه و دوورییه‌كانی 159.6X 79.3X8.6 ملم و پالًپشتی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌مه و بلوتوس و وای فای له خۆ ده‌گرێت