فەتحوڵا گولەن، کەسایەتی دیاری ئیسلامی جیهان، بۆ یەکەمین جار داوای شەر دەکات و دەڵێت "موسوڵمانان دەبێ شەڕ دژی ڕادیکالیزم ڕاگەیەنن".
لەو نووسینەیدا کە بۆ ڕۆژنامەی باناوبانگی ''لیمۆند''ی فەرەنسیی نووسیبووی گولەن پەیامی گرنگیی ئاڕاستەی هەریەک ڕای گشتیی نێونەتەوەیی و ڕای گشتیی موسولمانان کردووە سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە پەڕگیریی و تیرۆرێک. گولەن لە نووسینەکەیدا سەرباری ئەوەی کە ئاماژەی گرنگیی بەو کردەوە تیرۆرستیانە کردووە کە لە پشت پەردەی ئیسلام و بەناوی ئیسلام دەکرێن زیاد لەوەش موسوڵمانان ڕۆژ دوای ڕۆژ بێگانە تەماشا دەکرێن و پێش داوەری و گریمانەی زۆر هەڵە سەبارەت بە ئیسلام دەگیرێتە بەر، ئاماژەی بەوەش کردووە کە تیرۆر هیچ ئاینێکی نییە.
لە درێژەی ئەو نووسینەی کە لە ڕۆژنامەی لیمۆند بڵاو کراوەتەوە نووسەر دەڵێت '' وەک موسوڵمان ئەمڕۆ پێویستە خۆمان لە تیۆری موئامەرە '' نڤریە مئامرە'' دوور بخەینەوە و ئازایانە ئازادانە ڕووبەڕووی کێشەکانمان ببینەوە و پەنجە لەسەر هەڵەکانمان دابنێن و پێداچوونەوە و لێپرسینەوەیەکی شێلگیرانەی خۆمان بکەین کە داخۆ: ئەوە ئەو مەیلەیە کە بۆ ئیستیبداد هەیە، یا ئەوە ئەو توندووتیژییە فیزیکیانەن، یاخود گرنگی نەدانە بە گەنجان و نەبوونی پەروەردەیەکی تەندرووستە بۆیان بوونەتە هۆکاری تۆتالیتاریزەکردنی زیهنییەتی دەستەجەمعی کۆمەڵگاکەمان و گۆڕینی بۆ چەند گرووپێکی خاوەن زیهنییەتی تۆتالیتاریانە؟
سەبارەت بە ڕوبەڕووبوونەوەی بیری تووندووتیژی لەلایەن موسوڵمانانی دانیشتوو و نیشتەجێی ئەوروپاوە گولەن دەنووسێت: '' سەرباری ئەو ئاتمۆسفێرە نالەبارەی ئەمڕۆ بۆ موسوڵمانانی ئەوروپا هاتووەتە پێش، موسوڵمانەکان دەبێ لە ڕێی پەیمانێکی توندوتۆڵترەوە هاوشان و شانبەشانی ئەو دەوڵەتانەی کە تێیدا نیشتەجێن بەشدار بن لە بەدیهێنان و خولقاندنی سیاسەتێکی کراوە کە تێیدا موسوڵمانان باوەشی زیاتر بۆ کۆمەڵگەکانیان بکەنەوە و بچنە نێو پەیوەندییەکی تووندوتۆڵتر لەگەڵیدا و زیاتر هەولی تێکەڵ کردن و دروستکردنیی پەیوەندیی لە نێوان هاوئاین و کۆمەڵگاکانیان دروست بکەن.
سەرەتا ڕۆژنامەکە ''گولەن''ی وەک کەسایەتییەک ناساند کە گرنگی زۆر بە زانست دەات و پشتگیریی لە بنەماکانی دیموکراسی دەکات، و هاوکات نووسیویشێتی کە ئەو سەرکردەی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتییە بە نێوی ''خزمەت'' کە گرنگی بە دایەلۆگی نێوان ئاینەکان دەدات.
لە درێژەی ناساندنی گولەندا نوسیوێتی سەرەتا گولەن پشتگیرێکی گەورە و بەهێزی ئاردۆگان و حکومەتەکەی بوو،بەلام لە دوای ئاشکرا بوونی گەندەڵی و ئابڕووچوونی حکومەتەکەی ئاردۆگان بوویە یەکێک لە هەرە سەرسەختترین نەیارەکانی.
طولةن مةرجةعيَكي طةورةي موسلَمانانة لةولاتي توركياو لةسةر ئاستي جيهانيش كاريطةري لةسةر موسلَمانان هةيةو بةكةسايةتييةكي ميانرةويش ناسراوة.