24/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گواستنەوەی نەوت بۆ هەڵەبجە گرژی و ئاڵۆزی دروست دەکات
بەھۆی ناکۆکی لەسەر گواستنەوەی نەوتی سپی بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، لەکۆگای نەوتی سلێمانی-عەربەت، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان شۆفێری تانکەرەکانی سلێمانی و ھەڵەبجەدا روویدا و دوو شۆفێری تانکەرەکانیش بریندار بوون.
ئەرکان حەسەن قایمقامی ھەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، لەکۆگای نەوتی سلێمانی عەربەت، شەڕ و پێکدان لەنێوان شۆفێرانی رێگەپێدراوی پارێزگای ھەڵەبجە و شۆفێرانی گواستنەوەی نەوت لەسلێمانی روویداوەو لەئەنجامدا دوو شۆفێر بریندار بوون و زیانێکی زۆریش بەر دوو تەنکەری گواستنەوەی نەوت کەوتووە.
ڕاشیگەیاند: کە پێشتر لەرێگەی لیژنەیەک لەئیدارەی پارێزگای سلێمانی و قایمقامیەتی ھەڵەبجە پێکھێنرا بۆ گواستنەوەی نەوت بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، کە داواکرا لەرێگەی کۆمپانیاوە بەھەمان شێوەی گواستنەوەی نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی و گەرمیان، بۆ ھەڵەبجەش رەوانە بکرێت، بەڵام بەھۆی ھەڕەشەی شۆفێرانی تانکەری سووتەمەنییەوە، تەنھا یەک جار ئەو کۆمپانیایە توانی نەوت بۆ ھەڵەبجە بگوازێتەوە.
قایمقامی ھەڵەبجە وتیشی: لەسەر ئەو رووداوە، داوای یاساییمان لەسەر ئەو شۆفێرانە تۆمارکردووەو ھاوکات داواشمان لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی کردووە بەجدی بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتە بکەن، چونکە ئەو تانکەرانە ھەموو مەرجە یاساییەکانی گواستنەوەی نەوتیان تێدایە و لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیشەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.
هاوکات نەوشیروان محەمەد، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێکیدا، لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندبوو: ئه‌مرۆ گروپی شۆفێری تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌بڕياری ياسايی و قانونی له‌ژێر چاودێری و ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز قائيمقامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌دا كاتژمێر٩:٣٠خوله‌ك ڕۆشتنه به‌رده‌م خه‌زانی سوته‌مه‌نی عه‌ربه‌ت تابه‌شه نه‌وتی هه‌ڵەبجه بێنن بۆدابه‌شكردن به‌سه‌رخه‌لكی ئه‌م پارێزگايه‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه گروپی تانكه‌ره‌كانی خه‌زانی عه ربه‌ت كه چه‌ندين ساڵه به‌شێوازێكی نائارام و ناشايسته و له‌هه‌مووی خراپتر تاوانبار له‌دزينی به‌شه‌نه‌وتی هاوووڵاتيان به‌شێوازێكی زۆردڕندانه و دوور له هه‌مووبه‌ها ئینسانی و ئه‌خلاقيه‌كان په‌لاماری شۆفێری تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ده‌ن و كه ڕێژه‌يان ده‌گه‌شته شه‌ست كه‌س و به به‌رد و به‌تاليبه‌ر و به‌چه‌ك كه‌وتنه لێدانی ئه‌ودوتانكه‌ره‌ی كه سه‌ره‌تا گه‌شتنه به‌رده‌م خه‌زانه‌كه و ته‌واوی شوشه وده‌رگای تانكه‌ره‌كانيان شكاند و ته‌نانه‌ت په‌لاماری ئێمه‌شياندا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه شۆفێری تانكه‌ره‌كانی هه‌له‌بجه هيچ كاردانه‌وه‌یەكيان به‌رانبه‌ريان نه‌بوو جگه له‌پاشه‌كشه‌كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆياساو قانون.
ڕاگەیاندراوەکەی نەوشیروان محەمەد، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەڵەبجە وەک خۆی:-
ڕوونكردنه‌وه يه‌ك بۆخه‌ڵكی مه‌زڵومی هه‌له‌بجه
هاوڵاتيانی سه‌ربه‌رزی پارێزگای هه‌له‌بجه
مامۆستايانی ئاينی
مامۆستايانی خوێندنگا‌و زانكۆ‌و په‌يمانگاكان
برايان خوشكان .
ئه‌مرۆ گروپی شۆفيری تانكه‌ره‌كانی هه‌له‌بجه به‌برياری ياسايی و قانونی له‌ژێرچاوديری وره‌زامه‌ندی به‌رێز قائيم قامی مه‌لبه‌ندی هه‌له‌بجه‌دا كاتژمير٩:٣٠خوله‌ك رۆشته‌ن به‌رده‌م خه‌زانی سوته‌مه‌نی عه‌ربه‌ت تابه‌شه‌نه‌وتی هه‌له‌بجه بێنن بۆدابه‌شكردن به‌سه‌رخه‌لكی ئه‌م پارێزگايه‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه گروپی تانكه‌ره‌كانی خه‌زانی عه ربه‌ت كه چه‌ندين ساڵه به‌شێوازێكی نائارام و ناشايسته و له‌هه‌مووی خراپتر تاوانبار له‌دزينی به‌شه‌نه‌وتی هاوووڵاتيان به‌شێوازێكی زۆردرندانه‌و دوورله هه‌مووبه‌ها انسانی وئه‌خلاقيه‌كان په‌لاماری شۆفيری تانكه‌ره‌كانی هه‌له‌بجه ئه‌ده‌ن و كه رێژه‌يان ده‌گه‌شته شه‌ست كه‌س وبه‌به‌ردو به‌تاليبه‌رو به‌چه‌ك كه‌وتنه‌لێدانی ئه‌ودوتانكه‌ره‌ی كه سه‌ره‌تا گه‌شتنه به‌رده‌م خه‌زانه‌كه‌وته‌واوی شوشه وده‌رگای تانكه‌ره‌كانيان شكاند‌و وته‌نانه‌ت په‌لاماری ئێمه‌شياندابه‌ڵام خۆشبه‌ختانه شۆفيری تانكه‌ره‌كانی هه‌له‌بجه هيچ كاردانه‌وه يه كيان به‌رانبه‌ريان نه‌بوو جگه له‌پاشه‌كشه‌كردن و گه‌رانه‌وه بۆياساو قانون.
بۆيه‌لێره‌داده‌مه‌وێ چه‌ند خاڵێك بخه‌مه به‌رده‌می جه‌نابتان.
١- گروپی تانكه‌ره‌كانی عه‌ربه‌ت تۆمه‌ت بارن به‌دزينی به‌شه‌نه‌وتی هاوووڵاتيان چه‌ندين ساله كه بۆهه‌ربه‌رميلێك زياتر له ده‌ليتر نه‌وتي هاووڵاتيانيان دزيوه .
٢- ئه م گروپه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئاماده‌نه‌بون ئاسانكاری بكه‌ن له‌دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوووڵاتياندا ئيلا ده‌بوو يان برايانی پۆليس و ئاسايش ياگروپ و ريكخراو چالاكه‌وانان له‌گه‌لياندابونايه تا گرفت بۆهاووڵاتی دروست نه‌كه‌ن.
٣- به‌لام گروپی تانكه‌ره‌كانی هه‌له‌بجه ئاماده ن به‌بێ ماندوكردنی برايانی پۆليس و ئاسايش كۆڵان به‌كۆڵانی فراوانی هه‌له‌بجه نه‌وت دابه‌شبكه‌ن و بچنه نزيكترين خاڵی ئه‌ومالانه‌ش كه كۆلانه‌كانيان به‌رته‌نگه‌وپاشان له‌سه‌رفه‌رعی هه‌مووكۆلانێكدا چه‌ند ماڵ له‌وكۆلانه‌دايه به‌رميله‌كانيان بۆپربكه‌ن.
٤-گروپی تانكه‌ره‌كانی هه‌له‌بجه به قانون وياسارێكخراوون بۆئه‌م خالانه‌ی كه باسمانكردن له‌به‌رده‌م دادوه‌ردابه‌ڵێننامه‌يان پركردووه‌ته‌وه وناتوانن سه‌رپێچی بكه‌ن .
جگه‌له‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سنوری پارێزگاكه‌ن هاوكاری زياتری هاووڵاتی ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌رهه‌رسه‌رپێچی يه‌كيش بكه‌ن سزادان و وه‌رگرته‌نه‌وه‌ی حه‌ق لێ يان ئاسانه چون له‌ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قائيم قامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌له‌بجه‌دان.
٥- جه‌گه‌له‌وه‌ش زياتر له‌بيست گه‌نجی مه‌زلومی بێ كار له‌سنوری پارێزگاكه ده‌كه‌وێته كار له‌گه‌ڵيانداو له‌رووی ماديه‌وه سودێك ده‌بينن.
له‌به‌رئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندين خاڵی ترله‌به‌ردرێژی بابه‌ته‌كه درێژه‌م پێنه‌دا پێويسته خه‌لكی هه‌له‌بجه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك رازی نه‌بن كه‌وا گروپی تانكه‌ره‌كانی پێش‌و نه‌وت بهێنن تا ئه‌م كارانه دووباره‌نه‌بنه‌وه جگه له‌وه‌ش ئه‌مرۆزۆربه‌ناره‌وايانه ودرندانه هێرشيانكردووه‌ته سه‌رئه‌وشۆفيره دلسۆزانه‌ی هه‌له‌بجه بۆيه ئێمه لای خۆمانه‌وه وه ك ت خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌م ئه‌گه‌رنه‌وتی ئه‌مساليشمان وه‌رنه‌گرتبێت جگه له‌گروپی تانكه‌روه‌كانی هه‌له‌بجه رازی نابين به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌وتانكه‌رانه‌ی سالانی پێش‌و نه‌وت باركه‌ن بۆهه‌له‌بجه تكايه باهه‌مووان هاورابين له‌پێناوخزمه‌تێك زياتر به‌شاره‌كه‌مان.
ژ.ک