26/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
قایمقامی هەڵەبجە سکاڵا تۆمار دەکات
دوای چاره‌سه‌ركردنی گرفتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان شۆفێرانی تهنكهرهكانو قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌و كێشه‌یه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه پرۆسه‌كه ڕاگیراوه‌و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش باس له‌تۆماركردنی سكاڵایی یاسایی ده‌كات.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بە بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند: به‌هۆی سووربونی ژماره‌یه‌ك شۆفێری ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی كه له‌ساڵانی ڕابردوو نه‌وتیان بۆ هه‌ڵه‌بجه گواستوەتەوە، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان و ڕێگریكردن له‌شۆفێری ته‌نكه‌ره‌كانی هه‌ڵه‌بجه، له‌ئێستادا جارێكی دیكه گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌كۆگای نه‌وتی عه‌ربه‌ته‌وه ڕاگیراوه.
ڕاشیگەیاند: هه‌ر دوێنێ ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه ساڵانی ڕابردوو نه‌وتیان بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌گواستنه‌وه، به‌ته‌قه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر شۆفێری ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ن، به‌وهۆیشه‌وه ده‌ستی یه‌كێك لهشۆفێرهكانی هه‌ڵه‌بجه شكێنراوه‌و شه‌ش تهنكهریشیان تێكشكاندوه‌و ڕێگهیاننهداوه نه‌وت بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
قائیقامی هه‌ڵه‌بجه ئاشکرایشکرد: وه‌ك ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هاوكات شۆفێره هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانیش، له‌بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت سكاڵای یاسایمان له‌سه‌ر ئه‌و شۆفێرانه تۆمار كردوه، داواشمان له‌پارێزگاری سلێمانی كردوه، تا چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و گرفته پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سنوری پارێزگای سلێمانی ڕابگیرێت.
ژ.ک