کونسوڵی کۆریای باشور سەردانی هەڵەبجە دەکات
27/12/2015 نوسەر: bzavpress

کونسوڵی کۆریای باشور سەردانی هەڵەبجە دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە کونسوڵی کۆریای باشور لەھەولێر سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنی شارەکە کۆدەبێتەوە و داوایەکیش ئاڕاستەی پارێزگار دەکات.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لەلێدوانێکدا بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: کونسوڵی کۆریا باشور لەھەولێر دڵنیابوویەوە لەئەمنییەتی ھەڵەبجە و جێگیری بارودۆخی ئەمنی سنورەکە و ئەو ڕووداوەش کەڕوویداوە، تیرۆرستی نەبووە، بەڵکو زیاتر گرفت بووە لەنێوان چەند کەسێکدا بۆ ترساندن ئەنجامدراوە.

وتیشی: وەفدەکە داوایان کردوە ھەڵەبجە چ پرۆژەیەکی پێوستە بەنوسراو ئاڕاستەیان بکەن، بۆ ھاوکاریکردنیان.
 
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆمبێکی دەنگی لەئوتێلی ھەڵەبجە پاڵاس تەقییەوە کە شوێنی مانەوەی ژمارەیەک لەکرێکارانی کۆریایە، ئەمڕۆ ٢٧ی کانوونی یەکەم، مون کی ھون کونسوڵی کۆریای باشور لەھەولێر و  بەھاوڕێیەتی کانگ کون ھون بەرپرسی پڕۆژەی سانگ یۆنگی کۆری لەھەڵەبجە سەردانی دیوانی پارێزگای ھەڵەبجەی کردو لەگەڵ ھەریەک لەپارێزگارو بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەزوور کۆبوویەوە.

کۆریای باشور لەئێستادا سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ئاودێریە بەگوژمەی ١٧٥ملیۆن دۆلار لەناوچەی نەوڕۆڵی پارێزگای ھەڵەبجە و ژمارەیەک ئەندازیار و کرێکاریشیان لەپڕۆژەکەدا کاردە