.ڕوومادی بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کرایەوە
28/12/2015 نوسەر: bzavpress

.ڕوومادی بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کرایەوە


فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رزگاركردنی ته‌واوی شاری رومادی له‌ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند كه‌ له‌ 17ی ئایاری 2014ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرتبوو.

ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌وه‌یان راگه‌یاند: به‌پشتیوانی خواو سووربوونی پیاوانی عیراق، شاری رومادی رزگار كرا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه‌: عیراقییه‌ به‌شه‌ره‌فه‌كان، مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق له‌ سوپا و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و پۆلیسی ئه‌نبار و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی  عه‌شایه‌ری و چه‌ند هێزێكی تر، رومادی له‌ چه‌نگ داعشه‌كان ده‌رهێنراو هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی رزگاركران.

ته‌ئكیدیشده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئاڵای عیراق له‌سه‌ر بینای كۆمه‌ڵگا حكومییه‌كان به‌رزكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها شاره‌كانی تریش رزگار ده‌كرێن وه‌ك چۆن تكریت و بێجی و ئامرلی رزگاركران.

ژ.ک