28/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵەبجە..بەهۆی تەقینەوەی سۆباوە کچێک گیان لەدەست دەدات
شەوی ڕابردوو کچێکی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە دەسووتێت و گیان لەدەست دەدات، بەوتەی کەسوکارەکەی بەهۆی تەقینەوەی سۆباوە گیانی لەدەستداوە.
نەقیب بەرزان عووسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن بیست ساڵ دەسووتێت و گیان لەدەست دەدات.
وتیشی: کچەکە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و دوایی سووتاندنەکەی دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، کچەکەی ویستوویەتی نەوت بکاتە سۆباوە و سۆباکەش لەو کاتەدا کاری کردووە و لەکاتی پڕکردنیدا سۆباکە دەتەقێتەوە و گیان لەدەست دەدات.
کچەکە خوێندکاری زانکۆیە و لەقۆناغی دوو دا بووە.
ژ.ک