راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی نه‌رویج له‌سه‌ر دۆسییه‌كه‌ی ماكوان كه‌ریم چه‌ند زانیارییه‌كیان بڵاوكردهوهو به‌ڵگه‌ی بێ تاوانی ناوبراویان خسته‌ڕوو.
پاش ئازادكردنی ماكوان كه‌ریمی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزاڤ، راگه‌یاندنه‌كانی نه‌رویج باسی دۆسییه‌كه‌ی ناوبراویان كرد‌و چه‌ند به‌ڵگه‌و زانیارییه‌كیان له‌وباره‌وه خسته‌ڕوو.
هەردو کەناڵی تەلەفزیۆنی نەرویج (ئێن ئاڕ کۆ و تیڤی ٢) چه‌ند زانیارییه‌كیان بڵاو کردەوەو پەیوەندیشیان کردووه بە پارێزەری دەزگای هەواڵگری نەرویج (سیگنە ئالیین) و لیدوانیان لێ وەرگرتوە دەربارەی ماکوان کەریم، ئەویش هەواڵەکەی پشت ڕاست کردۆتەوەو ئەوەشی ڕاگەیاندووە کەوا بەپێی داوای ئیتاڵیا ئێمە ماکوانمان دەستگیر کردووە، چونکە ئەوان گومانیان لێی هەبووە، لەدوای ئەوەی ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە بۆیە نەمان توانی زیاتر لەوە لە زیندان بیهێڵینەوە.
به‌پێی بلاوكراوهكهی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه، پارێزه‌ری ناوبراو ووتویه‌تی "بەداوای لێبوردنەوە ئازادمان کرد وە بەتەماش نین هیچ کەیسێکی تایبەتی بۆ بکەینەوە لە نەرویج، چونکە هیچ بەڵگەیەکمان لەبەردەستدا نییە کە ئاماژە بەوە بکات کە ماکوان تاوانبار بێت.
ماكوان كه‌ریم بۆ ماوه‌ی 45 رۆژو له‌سه‌ر داواكاری ده‌زگای هه‌واڵگری نه‌رویج ده‌ستگیركراو پاش نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ری، ئازادكرا.
د.ع
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ش لينكى هه‌واڵه‌كانن
http://www.tv2.no/a/7811317h
http://www.nrk.no/nyheter/1.12649590