28/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە خورماڵ خۆپیشاندان دژی بێ کارەبایی دەستی پێکرد
ھاوڵاتیانی ناحیەی خورماڵ لەبەرامبەر کەمی کارەبای نیشتمانی، خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانیشەوە بڵاوەیان پێدەکرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ی کانونی یەکەم، لەدژی کەمیی کارەبای نیشتمانی، ژمارەیەک ھاوڵاتی لە ناحیەی خورماڵ-ی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە، خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان ئەنجدامدا.
یەکێک لە بەشداربوانی خوپیشاندانەکە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: لە شەوو ڕۆژێکدا تەنھا (١٠) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی ھەیە.
لە خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران لەڕێگەی سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبیلەوە، ئاگریان کردەوە، دوای ماوەیەکیش ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە، بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.
ژ.کـ