گوندێک گەنجەکانی خۆبەخشانە ڕێگاکانی سەوز دەکەنەوە
28/12/2015 نوسەر: bzavpress

گوندێک گەنجەکانی خۆبەخشانە ڕێگاکانی سەوز دەکەنەوە


گوندی یاڵانپێی سەر بە ناحیەی خوورماڵ، بەهۆی کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار گەنجانی گوندەکە خۆبەخشانە بۆ خۆیان ڕێگاکانی نێوان یاڵانپێ و خورماڵ جارێکیتر سەوز دەکەنەوە".

یەکێک لەو گەنجە خۆبەخشانەش دەڵێت" ئەم کارەمان قۆناغ بە قۆناغە و هەر ساڵێک و بەشێک لە ڕێگاکە سەوز دەکەین".

جیهاد مەحموود یەکێک لەو گەنجە خۆبەخشانە، بە بزاڤ پرێسی وت:" ئێمە کۆمەڵێک گەنجی گوندەکەمان گوندی (یاڵانپێ)ین هەستاوین بە ناشتن و سەوز کردنی ڕێگای نێوان ناحیەی خورماڵ-گوندی یاڵانپێ بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و پڕۆژەکەش بەردەوام دەبێت تا بە تەواوەتی ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان خورماڵ و یاڵانپێ سەوز دەکرێت".

وتیشی:" بۆ ئەوەی دڵنیابین لەسەوز بوونی درەختەکان و وە لەهەمان کاتدا توانای گەنجەکان سنور دارە لە بواری ماددیی و مەعنەویشەوە".

جیهاد، ئەوەش دەڵێت:" پار ساڵ بەشێک لە ڕێگاکە سەوز کراوە، بۆ ئەمساڵیش بەشێکی تری سەوز دەکەین و چەند بەشێکی دەمێنێت، جگە لە گەنجەکانمان خەڵکی گوندەکەشمان پشتگیری تەواومان دەکەن لە ڕووی ماددیی و مەعنەوییەوە".

ئەو سووپاسی خەڵکی گوندەکەی دەکات کە هاوکارییان دەکەن، وە سوپاسی ئەوانەش دەکات کە پار ساڵ هەوڵی زۆریان داوە بۆ سەوز کردنی بەشێکی ڕێگاکە".

ئەو گەنجە خۆبەخشە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:" چالاکی ئەم گەنجانە تەنها نەمام ناشتن نییە بەڵکو خۆبەخشانە هەمیشە هەڵدەستن بە پاک کردنەوەی ڕێگای گوندەکەیان".

لەکۆتایدا داوا لەلایەنی پەیوەندی دار دەکەن بەتایبەتی بەڕێوبەری ناحیەی خورماڵ و شارەوانی خوماڵ، کە هاوکارییان بکەن لە کاتی ئاودێران و سەوز کردنی ڕێگاکە چونکە توانای ئەم گەنجانە سنوردارە، بۆیە بۆ زیاتر جوان کردنی ناوچەکەیان پێویستیان بە هاوکاری لایەنی پەیوەندی دارە".







ژ.کـ