دیسان ئه‌مجاره‌ش ،وا كۆچی كورده
سیمای نیشتمان ، پایزی زه‌رده
گه‌لی چه‌وساوه‌ی خاك دابه‌شكراو
هه‌رده‌م ده‌ر به‌ده‌ر ، یان مافی خوراو
سه‌یركه‌ن ، ئێستا كوردی بێ وولاَت
ئاواره و بێ ماڵ ، له نێو خه‌رابات
ئاخ له غوربه‌تی و زێد به جێ هێشتن
ژینی ژێر ده‌وار فرمێسك ڕشتن
مه‌ل بێ هێلانه چۆن نابێ ته‌ریو
كوردیش به‌م چه‌شنه له‌م دیو بۆ ئه‌و دیو
چه‌ند زه‌مه‌نی دی ،پڕ خوێن و ئاگر
برسی و پێ په‌تی ، هێشتا خۆڕاگر