29/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حکومەتی هەرێم قۆنافی دووەمی چاکسازییەکانی ڕاگەیاند
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی دووه‌می چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه چه‌ند بڕیارێك له‌خۆده‌گرێت، له‌گرنگترینیان وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی حكومه‌ته له‌به‌ڵێنده‌ران، كه موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌رانه.
له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك بڕیاری دیكه له‌چوارچێوه‌ی پاكێجه چاكسازییه‌كه‌ی ده‌رده‌كات، كه گرنگترینیان بریتییه له‌دانانی واده‌ی یه‌ك مانگ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و (721) ملیار دیناره‌ی، كه حكومه‌ت وه‌ك قه‌رز داویه‌تییه وه‌به‌رهێنه‌ر‌و سه‌رمایه‌دارانی باشووری كوردستان.
(د.فرسه‌ت سۆفی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بۆ بزاڤ پرێس باسی چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی كرد‌و وتی:"حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو موچه‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا ئاشكرایبكات كه دوو موچه‌ی هه‌یه ئه‌وا حكومه‌ت لێیخۆش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆی ئاشكرایبكات، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و موچانه‌شی پێده‌بژێردرێت كه وه‌ریگرتوون".
وتیشی:"پێش سه‌ری ساڵ ئه‌م بڕیارانه ده‌رده‌چن، بڕینی كاره‌بای زیاده‌ڕه‌وییه، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی باڵای به‌سه‌رۆكایه‌تی (كه‌ریم سنجار) وه‌زیری ناوخۆ، به‌ئه‌ندامێتی وه‌زیری كاره‌با‌و سه‌رۆكی جیهازی ئاسایش، به‌ئاماده‌بوونی داواكاری گشتی دروستكردووه، كه ماوه‌ی (15) ڕۆژ ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی كه كاره‌بای نیشتمانی‌یان دزیوه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هاوڵاتیان كاره‌با دزراوه‌كه نه‌بڕن، ئه‌وا حكومه‌ت به‌یاسا‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كاره‌باكه‌ی تیادا دزراوه، سزای كه‌سه‌كه ده‌دات".
د.فرسه‌ت سۆفی زانیاری زیاتری له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانه‌وه ئاشكراكرد‌و وتی:"دانانی واده‌ی یه‌ك مانگ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و (721) ملیار دیناره‌ی، كه حكومه‌ت وه‌ك قه‌رز داویه‌تییه وه‌به‌رهێنه‌ر‌و سه‌رمایه‌دارانی باشووری كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌كه نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه، ئه‌وا حكومه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكه ڕه‌هنانه ده‌فرۆشێت، كه له‌بری ئه‌و قه‌رزه دانراون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یشارده‌وه كه له‌ئێستادا ئه‌و موڵكانه ڕه‌نگه بۆ حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر نه‌كه‌ن، یاخود له‌ڕابردوودا له‌كاتی پێدانی قه‌رزه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خه‌مڵاندنه‌وه گه‌نده‌ڵی له‌و بابه‌ته‌دا كراوه، ئه‌و موڵكانه به‌زیاتر له‌پاره‌ی قه‌رزه‌كه خه‌مڵێندراوه.
ده‌شڵێت:"له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌ك پێكهێندراوه بۆ پێداچوونه‌وه به‌هه‌یكه‌لی ئیداری حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ نمونه چ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك یاخود فه‌رمانگه‌یه‌ك زیاد بن، بیر له‌تێكه‌ڵكردنیان ده‌كرێت، هاوكات بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه چۆن پاره‌ی كاره‌با‌و پێداویستییه‌كانی ئه‌و فه‌رمانگه زیادانه له‌كۆڵبكه‌ینه‌وه، له‌كاتی تێكه‌ڵكردنی ئه‌و فه‌رمانگانه‌شدا فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی دیكه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی چاكسازی ئاشكراكرد، ئه‌ویش پرسی مۆچه‌خۆره بندیواره‌كانه، له‌و باره‌یه‌وه وتی:"یه‌كێك له‌بابه‌ته هه‌ره سه‌خته‌كان پرسی موچه‌خۆره بندیواره‌كانه، چونكه میكانیزمی ئاشكراكردنی بندیواره‌كان، ترسی حزبه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن، چۆنیه‌تی بڕینی موچه‌كانیان، یه‌كێكه له‌ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرسی موچه‌خۆره بندیواره‌كان".
ژ.کـ