گه‌نجێكی خه‌ڵكی هه‌ورامان ته‌زبیحێك دروستده‌كات كه درێژیه‌كه‌ی 18 مه‌ترو نیوه‌و له 5 هه‌زار دانه‌ی قه‌زوان دروستكراوه، مه‌به‌ستی لهوكارهش ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆیه‌تی بۆ كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ شه‌هیدبونی 5 هه‌زار كه‌س له‌و كاره‌ساته‌دا.
سه‌نعان فایه‌ق، دانیشتوی شارۆچكه‌ی خورماڵی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێكی ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانكردوه بۆ دروستكردنی ئه‌و ته‌زبیحه تا له‌و رێگه‌یه‌وه گوزارشت لهخهمو ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكات.
ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه به بزاڤ پرێسی وت، "من له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ههورامانهمو كوردم، بۆیه به‌ئازارو خه‌مه‌كانی هه‌مو كوردێك‌و دایكی جهرگسوتاوێك دهزانمو هه‌ست بهئازارهكانیان ده‌كه‌م‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش تاهه‌تایه ئازاری بیرناچێته‌وه، بۆیه جیا له‌كاره‌كانی پێشوم، بیرم له‌وه كردوه كه ئه‌م ته‌زبیحه دروستبكه‌م كه گوزارشت له5000 شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌ی، سه‌نعان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بیرۆكه‌ی دروستكردنی تهزبیحهكهم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێكیشه سه‌رقاڵی دروستكردنیمو له‌ئێستادا ته‌واوبوه، زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی كه ئه‌م تهزبیحهم تهواوكردوهو ماوه‌یه‌كی تر پێشكه‌شی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ وه‌ك یادگارییو به‌ڵگه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر كاره‌ساتی 1988، بمێنێته‌وه".
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌رۆژی 16ی مارسی 1988، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسی روخاوه‌وه، به‌بۆمبی كیمیایی هێرشی كرایه سه‌رو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان ژن‌و منداڵ‌و به‌ساڵاچو بون، گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌زارانی دیكه‌ش برینداربون كه هێشتا به‌شێكی زۆریان به‌هۆی ئاسه‌واری ئه‌و كاره‌ساته‌وه به‌ده‌ست چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن.
سه‌نعان له‌باسی ورده‌كاریی ئیشهكهیدا ده‌ڵێت، "ئه‌م ته‌زبیحه درێژییه‌كه‌ی 18مه‌ترو نیو دهبێتو بهقهزوان دروستمكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌زوان ره‌مزێكی كوردهوارییهو زۆرتریش ده‌مێنێته‌وه، 5000 ده‌نك قهزوانم به‌كارهێناوه‌و خۆم چومه‌ته شاخ‌و قهزوانهكانم كۆكردونه‌ته‌وه بهتهڕییو هێناومن له‌ماڵه‌وه دروستمكردون".
وه‌ك سه‌نعان باسی لێوه ده‌كات، ژماره‌ی دانه‌كانی ته‌زبیحه‌كه پێنج هه‌زاره‌و گوزارشتن له‌ژماره‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و قهزوانانهشی به‌كاریهێناوه گه‌وره‌و بچوكیان تێدایه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌ناو شه‌هیده‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر لهمنداڵو گه‌وره هه‌بون..
گوڵنگهكانی تهزبیحهكهش بهبهكره دروستكراوه‌و تاڵی بهكرهكانیش ژماره‌یان 5000 تاڵه، كه به‌ڕه‌نگی سورو سپی‌و زه‌ردو سه‌وز نه‌خشكراوه‌و هێمایه بۆ ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان، له‌دوای دو گوڵنگهكان، ئه‌و دو تاڵه بهكرهیهی كه له‌یه‌كتری جیاكردونه‌ته‌وه یه‌كی 8 دانه قه‌زوانی پێوه‌یه‌و ئاماژه‌یه بۆ ساڵی رودانی كاره‌ساته‌كه (1988)و ئیدی نێوانێكیان تێدهكهوێتو ته‌نها 3 قه‌زوانی داناوه‌و بهبهكره له‌وانی تری جیاكردوهتهوه، ئه‌مه‌ش گوزارشته له‌مانگی 3و دواتریش 16 دانه‌ی تری به‌دوای یه‌كدا ریزكردوهو بهبهكرهكه نێوانی تێخستوه كه ئه‌مه‌ش واتای رۆژی كاره‌ساته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت كه (16)ی مانگ بوه، دوای ئه‌وه 5000 دانه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئه‌و ئێستا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تهزبیحهكانی داناوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه دوای ئه‌و ماوه زۆره ئه‌م تهزبیحانه ته‌واوبكه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، "پێشكه‌شی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ وه‌ك ئه‌و شتانه‌ی تر بمێنێته‌وه‌و زیاتر مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م".
سه‌نعان داواشیكرد هه‌مو تاكێكی سنوری ههورامانو هه‌ڵه‌بجه كه هه‌ر كه‌سێك هه‌ر پیشه‌یه‌ك ده‌زانێت، "با له‌و رێگه‌یه‌وه گوزارشت له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و كاره‌سات‌و ناخۆشییانه بكات".
به‌وپێیه‌ی له‌بواری شانۆدا كارده‌كات، سه‌نعان فایه‌ق چه‌ندین كاری تری بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامداوه وه‌ك دهرهێنانو نوسینی سیناریۆو به‌شداریكردن وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌زۆرێك لهشانۆكان كه بۆ هه‌ڵه‌بجه كراون له‌زۆرێك له‌شوێنه‌كان.
ژ.کـ