30/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوسەرۆکی پژاک ئاڵای کوردستان بە ئاڵای بنەماڵەی بارزانی ناو دەبات
هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، پژاک، ئاڵای کوردستان بە ئاڵای "سەپێندراوی بنەماڵەی بارزانی" ناو دەبات و دەڵێت لە" هەموو مێژووی کورد تەنیا یەکجار شۆڕشی راستەقینە کراوە کە ئەویش شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتی پەکەکە بووە".
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، هاوسەرۆکی پژاک لە دیداریكدا لەگەڵ ماڵپەرێکی نزیک لە پەکەکە دەڵێت: "هیچکام لە شۆڕشەکانی پێشووی کورد، وەک بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران و سەید رەزای دەرسیمی، شۆڕشی راستەقینە نەبوونە، بەڵکوو سەرکێشی و یاخیبوون بوونە."
هاوسەرۆکی پژاک هەروەها شۆڕشی ئەیلوولیش بە سەرکێشی ناو دەبات و دەڵێت "ئەوەیکە لە سەردەمی بارزانی باوکدا کرا، شۆڕش نەبوو، بەڵکوو چەشنێک سەرکێشی بوو".
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، وێڕای رەتکردنەوەی ئاڵای کوردستان، رایگەیاندووە: "ئەوەی ئێستا بە ئاڵای کوردستان ناسێندراوە، نە ئاڵای سەردەمی کۆماری کوردستانە و نە هیچ پەیوەندییەکی بە شۆڕشی خۆیی بوون هەیە. ئەوە تەنیا ئاڵای بنەماڵەی بارزانییە و دەیانەوێ بە زۆر بەسەر خەڵکیدا بسەپێنن، بەڵام گەلی کورد قبوڵی ناکات."