01/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی:بارزانی سه‌روه‌ری یاسا ده‌شكێنێت و پابه‌ندی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان نابێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" هه‌موو ئه‌و وه‌فده بیانیانه‌ی كه دێنه هه‌رێم پێیا سه‌یره كه په‌رله‌مان وایبهسهر هاتووه، ده‌شڵێت ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین .
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سولی ڕادیۆ ڕایگه‌یاند" هه‌موو ئه‌و وه‌فده بیانیانه‌ی كه دێنه هه‌رێمه‌وه پێیان سه‌یره كه ده‌ستگایه‌كی یاسایی وای لێكراوه، ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێن ئه‌مه عه‌نتیكه خانه‌كه‌ی كوردستانه، چونكه هیچ شتێكمان له جیهان ناچێت، نه دیموكراسییهكهما به هیچ پێوه‌رێك ده‌پێورێت نه لیبڕاڵییهكهمان ، نه ئازادی تاكه‌كه‌سی له هه‌رێم".
وتیشی" له هه‌رێمی كوردستان دیموكراسێتییهكی شكڵدار هه‌یه نه‌ك وه‌ك كردار بونی ههرێت، خودی مسعودبارزانیش سه‌روه‌ری یاسا ده‌شكێنێت و پابه‌ندی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان نابێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێمه دوێنێ له‌گه‌ڵ دادوه‌ره‌كانی پارێزگای سلێمانی دانیشتوین وه‌كو لیژنه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام دادوه‌ر هه‌بووه پێی وابووه ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێم به‌س به خه‌باتی چه‌كداری ده‌گۆڕێت، جا ئه‌وه جێگه‌ی پرسیار نییه دادوه‌رێك به‌و هه‌موو خوێندن و ههوڵدانهیهوه ئه‌وه‌نده نا‌ئومێد بووبێت له‌م باره سیاسیه‌ی هه‌رێم، ئه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ر شه‌قامن ده‌بێت چۆنبێت".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی وتیشی" هه‌تاوه‌ك و چه‌ك و سه‌روه‌ت و سامان به‌ده‌ست ئه‌م حیزبانه‌وه بێت هیچ شتێك نابینرێت به‌ناوی دیموكراسێتهوه، به‌ڵام هاوڵاتیانیش شهرعێتیان ده‌ده‌نێ، چونكه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خه‌ڵكی هه‌رێم هه‌موو شتێكیان له‌بیر ده‌چێته‌وه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه یوسف محمد سه‌رۆكی په‌رله‌مانه وتی" به پێی یاسا له ئێستادا یوسف محمد سه‌رۆكی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی نایاسایی هه‌رێمی كوردستانه ".