01/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بە هۆی سەركێشییەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا
دوو هاووڵاتی پێشبڕكێیان بە ئۆتۆمبێلەكانیان كردووە و لە ئاكامدا یەكێكیان كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لە دەست داوە و دوای ئەوەی خۆی بە ستوونێكی كارەبادا كێشاوە، گیانی لە دەست داوە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیاند: لەسەر ڕێگای (هەولێر-پیرمام)، دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی (هـ.ا.خ)، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا سیراتۆ رەنگ سپی پێ بووە، لەگەڵ (گ.ع.ح)، كە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندگرۆزەری پێ بووە، پێشبڕكێیان بە ئۆتۆمبێلەكانیان كردووە و لە ئاكامدا (هــ.ا.خ)، كۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست داوە و دوای ئەوەی خۆی بە ستوونێكی كارەبادا كێشاوە، دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی نەقیب هۆگر، لەلایەن پۆلیسەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.