بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی ھەرێم، لەپەیامێکدا ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە کە لەسبەینێ شەممەوە، بارستە ھەوایەکی ساردو وشکی بەھێز ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت، سەرمای کتوپڕ ناوچەکە دەگرێتەوە.
لەپەیامێکدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاندووە، کە ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەنەوە، لەڕۆژی شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، بارستە ھەوایەکی ساردو وشک و بەھێز لەسیبیریاوە ڕوو لەناوچەکە دەکات و شەپۆلێکی سەرمای کتوپڕ ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ھەر لەو پەیامەدا پێشبینیدەکات، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم ببێتەوە بۆ ژێر سفری پلەی سیلیزی.
