02/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
عوسمان ئۆجەلان: دەبێت سەرانی قەندیل بزانن کە نوێنەری کورد سەرۆک بارزانییە
عوسمان ئۆجەلان رایگەیاند، دەبێت قەندیل و سەرکردەکانی پەکەکە بزانن، کە نوێنەری کورد سەرۆک بارزانی یە، چونکە بوونی بارزانی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان گرینگە.
عوسمان ئۆجەلان سیاسەتمەدار و برای رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاند: مسعود بارزانی بەردەوام هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە خۆش بکات، هەر بۆیە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کورد ژمارەیەکی گرینگە و لە ناوەندەکانی بڕیاردان پرس بە بارزانی دەکرێت، هەر ئەوەیش وای کرد کە وڵاتێکی وەک تورکیا ددان بە هەبوونی کورددا بنێت و ئاڵای کوردستان لە تەک ئاڵای خۆی دابنێت، ئەوەیش مانای ئەوەیە کە تورکیا پشتگیری لە دەوڵەتی کورد دەکات و دەیەوێت ئەو وڵاتە ببێتە دراوسێیەکی باش.
دهشڵێت: بارزانی تەمسیلی نەتەوەی کورد دەکات، ههڵبهته زۆرجار (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) گوتوویەتی، پرۆسەی ئاشتی و سەرکەوتنی نەتەوەی کورد بەبێ بارزانی نابێ، ئەمە راستییەکە و ناکرێ باسی نەکەین، هەر بۆیە سەرانی قەندیل گوێرایەڵیی کەس ناکەن و، ئەوەی دوژمنی کوردە ئەوان لەگەڵیدان,"