په‌رله‌مانتارێك: دوورخستنەوەی سەلیم شوشكەیی لەوتاردان سزایەكی سیاسی پارتی یه‌
02/01/2016 نوسەر: bzavpress

په‌رله‌مانتارێك: دوورخستنەوەی سەلیم شوشكەیی لەوتاردان سزایەكی سیاسی پارتی یه‌

 
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردسان لە تۆری‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیه‌تی‌ "دەركردنی مامۆستا سەلیم شوشكەیی لەوتاردان لەهەولێر، كە ناوبراو ئەندامی پەرلەمانی عێراقەو دەنگی یەكەمی كوردستانی هێنا، سزایەكی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەو ترسانییەتی لەدەنگی جیاواز.
 
ده‌شڵێت،ئەم سزایە لەسەرەتای دەستبەكاربوونی وەزیری ئەوقاف، كەمال موسلیم (وەزیری دروخراوەی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی، لەپشكی گۆڕان)ەوە بوونی هەبووە، بەڵام كەمال موسلیم نەچوبووە ژێر باری، سەرۆكایەتی هەرێم‌و ئەنجوومەنی وەزیران داوایان كردبوو، كە مامۆستا سەلیم شوشكەیی لابدات لەوتاردان، كە بەخۆبەخشانە وتار پێشكەش دەكات.
 
دوێنێ‌ بەفەرمانێكی كەمال حوسێن بەڕێوەبەری كاروباری ئاینی پارێزگای هەولێر، سەلیم شوشكەیی وتاربێژ لەمزگەوتی هەڤاڵان لەوتاردان دوورخرایەوە."