02/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری کشتوکاڵ بڕی داھاتی باج لەسەر بەروبومی ھارودە بۆ ساڵی ٢٠١٥ ئاشکرادەکات
بەپێی ئەو سیاسەتەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ساڵی ٢٠١٥ پەیڕەوی کرد بە دانانی باج لەسەربەروبوومی ھاوردەی سەوزەو میوە و ئاژەڵ و پەلەوەڕ، توانرا ئەم پڕۆسەیە زۆر بە سیستماتیکی و بە ئەنجامێکی باش بەڕێوە بچێت.
لەم بارەیەوە عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەداتاو ژمارە کۆی بڕی ھاوردەکراوو باجی لەسەر ئەو بەروبوومانە لە ماوەی ھەشت مانگی ساڵی ٢٠١٥ بەم شێوەیە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن روونکردەوە:
باجی سەر ھاوردە لە ١٦/٨- ١٥-١٢-٢٠١٥ بەم شێوەیە بووە:
١- سەوزە ١٥٤٨١ تەن بڕی باج ٣.٨٧٠.٢٥٠.٠٠٠ دینار بووە.
٢- میوە ١٢٣٥٠ تەن بڕی باج ٤.٣٢٢.٥٠٠.٠٠٠ دینار بووە.
٣- قارچک ١٤٦ تەن بڕی باج ١٤٦.٠٠٠.٠٠٠ دینار بووە.
٤- گۆشتی مریشک ٣٣٠٠٠ تەن بڕی باج ٦.٦٠٠.٠٠٠.٠٠٠ دینار بووە.
٥- ھێلکە ٢٧٠٠٠ تەن بڕی باج ٥.٤٠٠.٠٠٠.٠٠٠ دینار بووە.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەشی بەوە دا:
کۆی چوار مانگ لە ١٦/٨- ١٥/١٢/٢٠١٥ کە ٨٧٩٧٧ تەن بووە کە کۆی باجەکەی ٢٠.٣٣٨.٧٥٠.٠٠٠ دینار بووە.
کۆی چوار مانگی یەکەم لە ١٥/٤- ١٥/٨/ ٢٠١٥ بریتییە لە ١٩٧٤٩٥ تەن کە کۆی باجەکەی ٥١.٢٨٨ ملیار دینار بووە.
کۆی گشتیی ئەم پڕۆسەیە واتا لە ١٥/٤ – ١٥/١٢/٢٠١٥ بریتییە لە ٢٨٥٤٧٢ تەن کە کۆی گشتیی باجەکە ٧١.٦٢٦.٧٥٠.٠٠٠ دینار بووە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجام لە چوار مانگی کۆتایی بڕی ١٠٩٥١٨ تەن کەمتر ھاوردە کراوە بە تایبەتی سەوزەو میوە، ئەویش لەبەر ئەوەی بەرھەمی خۆماڵی بە رێژەیەکی زۆر بەرھەم ھاتووە کە وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی خۆماڵی لەو کاتەدایە و بەرھەم زیادی کردووە لەبەرامبەر ھاوردەو ساڵی پاردا.