02/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
هەولێر.. هاووڵاتییەك بە هۆی بارانبارینەوە گیانی لە دەستدا
ئێوارەی دوێنێ هەینی، هاووڵاتییەكی تەمەن (۵٠) ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكی ژیانە، بە هۆی بارانبارینەوە گرفتی ئاوەڕۆ لە ماڵەكەیدا دروست بووە، پاش ئەوەی كە ویستوویەتی كێشەكە چارە بكات، خلیسكاوە و كەوتووەتە حەوشەوە، بۆیە دەستبەجێ گیانی سپاردووە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ (۲٠۱٦/۱/۱)، كات (۸)ـی ئێوارە، هاووڵاتییەك بە ناوی (میرخان رەحمان مەولوود)، تەمەن (۵٠) ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكی ژیانە، بە هۆی بارانبارینەوە گرفتی ئاوەڕۆ لە ماڵەكەیدا دروست بووە، لەبەر ئەوەی خانووەكەشی ستارەی نەبووە، خلیسكاوە و كەوتووەتە حەوشەوە، بۆیە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر وتیشی: ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكە لە پزیشكی دادییە لە هەولێر.