02/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پێنج کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستدا
به‌هۆی خراپی باریی كه‌شوهه‌وا، ئاماریی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له پارێزگای هه‌ولێر به قه‌زای كۆیه‌وه له سه‌ری ساڵه‌وه، پێنج رووداوی هاتووچۆ بووه و له‌و رووداوانه‌شدا، پێج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 كه‌سی تر بریندارن.
رائید فازڵ حاجی حسێن وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند:" به‌هۆی خراپی باریی كه‌شوهه‌وا، ئاماریی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له پارێزگای هه‌ولێر به قه‌زای كۆیه‌وه له سه‌ری ساڵه‌وه، پێنج رووداوی هاتووچۆ بووه و له‌و رووداوانه‌شدا، پێج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 كه‌سی تر بریندارن"، ئه‌و ئاماره‌ش به وته‌ی رائید فازڵ، ده‌ستپێكێكی باش نییه.
سه‌باره‌ت به شوێنی رووداوه‌كان، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، وتی: "سیان له رووداوه‌كان له قه‌زای كۆیه بوون و رووداوێكی له‌نێو شاری هه‌ولێر بووه و رووداوه‌كه‌ی تریش له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر- گوێر بووه"، هۆكاری رووداوه‌كانی قه‌زای كۆیه‌شی بۆ خراپی باری كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین، گه‌ڕانده‌وه.
له‌باره‌ی رێگه‌وبانه‌كانی هه‌ولێریش، رائید فازڵ وتی: "رێگه‌كانی هه‌ولێر بۆ شه‌قڵاوه هه‌موویان كراونه‌ته‌وه و ته‌نیا یه‌ك رێگه ماوه كه رێگه‌ی گۆمه‌سپانه بۆ هیرانه، ئه‌ویش له‌به‌ر بارینی بهرفرێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه كه ساماڵی به‌دوادا هاتووه و زوقم و شه‌خته له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه.
ژ.کـ