وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
02/01/2016 نوسەر: bzavpress

وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند" له‌ رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ 4-5ی كانوونی دووه‌م/ دانیوه‌ری 2016 مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و هێزی ئاماده‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
 
ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانەوە‌.

لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەدا، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانی دووشەم و سێشەممە 4 - 5 / 1 / 2016 مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكات.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری
2 / 1 / 2016

ژ.ک