02/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شارەزوور: زیاد لە ٦٠ منداڵ وازیان لەباخچەی منداڵانی سارا هێناوە
بەهۆی نەبونی فەرش و کومبار و ئامێری گەرم کەرەوە تێیدا کەس و کاری منداڵان منداڵانیان لەباخچەدەردەکەن لەترسی نەخۆشی و سەرما زیاد لە ٦٠ منداڵ وازیان لەدەوام هێناوە .
، بەرێوبەری باخچەی منداڵانی سارا ڕەزامەندی بەڕێوبەری پەروەردەی شارەزووری وەرگرتووە بۆ ماوەیەک منداڵان نەیەنەوە بۆ دەوام تاکو پێداویستی بۆ دابین دەکرێت.
لەسەر بریاری بەرێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و سەرپەرشتیاری یەكەم و سەرپەرشتیاری باخچەكان بریاریان داوه له بەر سەرماو سۆڵە و نەبونی فەرش و نەخۆشی،دەوامی منداڵانی (باخچەی منداڵانی سارا) راگرین تا سەرما تەواو دەبێت و فەرش بۆ منداڵەكان دابین بكەین.