30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كچه‌هاورێكه‌ی سه‌رۆكی كۆریا له‌سێداره‌درا
به‌تۆمه‌تی گرتن و بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێكسی، كچه هاورێیه‌كی سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌سێداره درا.
رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی بڵاویكرده‌وه كه دادگایه‌كی كۆریای باكوور كچه هاورێیه‌كی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له‌سێداره داوه پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێكسی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و كچه هاورێیه‌ی كیم جۆنگی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ناوی هیون سۆنگه‌و یه‌كێكیشه له‌گۆرانیبێژه دیاره‌كانی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بلاوكرده‌وه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سۆنگ گیراوه‌و له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا چه‌ند گوله‌یه‌كی پێوه‌نراو حوكمی دادگایان به‌سه‌ریدا جێبه‌جێكردووه.
د.ع