03/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکرێتەوە
وەزیری بازرگانی و گومرگی تورکیا رایگەیاند سبەی دووشەممە 4-1-2016 خاڵی سنوریی ئیبراهیم خەلیل دەکرێتەوە.
لە میانەی بەسەرکردنەوەی خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل و بەشداریکردنی لە رێورەسمی دامەزراندنی ئامێری پشكنینی تهكنۆلۆژی مۆدێرنیان بهبههای ملیۆنێک دۆلار، وەزیری بازرگانی و گومرگی تورکیا بولەنت تفەنگچی رایگەیاند "خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە داخراوە، رۆژی دووشەممە 4-1-2016 دەکرێتەوە".
بولەنت تفەنگچی گوتیشی، لەگەڵ كرانەوەی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە شێوەیەکی بەھێز ئاسایشی رێگاکە دەپارێزن".
لەبارەی هاتووچۆی بازرگانی وەزیری گومرگی توركیا گوتى "رۆژانە 500 ئۆتۆمبێل بۆ عێراق دەڕوات و 750 ئۆتۆمبێلیش دەچێتە نێو خاکی تورکیا".
تفەنگچی ئاماژەی بە داخستنی دەروازەكە كرد و رایگەیاند، هۆکاری داخستنی ئەو دەروازەیە دروستبوونی مەترسی بوو لەسەر ئاسایشی رێگەی ئیپەکیۆڵو. ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیانمان لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەمان لەناوچەکە کرد. گەر بزانین هیچ کێشەیەک لەڕووی ئەمنییەوە دروست نابێت، لەم یەک-دوو رۆژەدا دەروازەکە دەکەینەوە".
ژ.ک