04/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دژی دەرکردنی بڕیارێک لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ دووشه‌ممه خوێندكارانى ماسته‌ر و دكتۆرا و ئه‌وانه‌ى له‌مانگى 9ى 2015 ماسته‌ریان ته‌واوكردووه له‌هه‌ولێر كردبونهوهیهك له‌دژى بڕیارى 886 وه‌زاره‌تى خویندنى باڵا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ی پارێزگار مۆڵه‌تیان پێده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوڕێ جه‌زا عه‌لی مامۆستای زانكۆ له‌لێدوانێكدا ڕایگەیاند :"ئه‌و بڕیاره دژ به‌یاساى خوێندنى باڵایه له‌هه‌رێم و مه‌رجى بوونى پێنج ئایڵتس به‌سه‌ر خوێندكارانى دكتۆرا‌و ماسته‌ر ده‌سه‌پێنیت بۆ ئه‌وه‌ى ناونیشانى مامۆستاى یاریده‌ده‌ریان پێ‌بدریت".
وتیشی :"خۆپیشاندانه‌كه كاتژمێر 10 له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌م داواكارییانهمان هه‌یه‌و خه‌ینه‌ڕوو".
یه‌كه‌م: ئه‌م فرمانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به‌و سیفه‌ته‌ى كه دواى هاوتاكردنى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر، ئیدى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر مافى خۆیه‌تى نازناوى (مامۆستاى یاریده‌ده‌ر)ى پێبدرێت، ئه‌گه‌ر له خوێندنى باڵا بوو، وه‌ك چۆن له پێشتر كارى پێده‌كراو به‌یاساش له‌ساڵى 2008ه‌وه، ئاماژه‌ى بۆ كراوه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر فرمانه‌كه قابیلى هه‌ڵوه‌شانه‌وه نییه له‌به‌ر چه‌ند ئیعتیبارێك،ئه‌وا ده‌كرێت له رووى قانونیشه‌وه رێگه پێدراوه كه هاوپێچ (ملحق) هه‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكات كه (ئه‌م فرمانه به‌سه‌ر خوازیارانى خولى نوێى ماسته‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌و واده‌یه له ماسته‌ر وه‌رگیراون ناگرێته‌وه)،چونكه هێشتا رێنمایى نوێ بۆ خولى نوێى ماسته‌ر ده‌رنه‌چووه.
ژ.ک